بەشداربووانی کورەک، ئەوانەی قوتابی زانکۆن و ژمارەکانیان تۆمارکراوە لە چواچێوەی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە تاقیکردنەوە ئەلیکترۆنییەکان، دەتوانن خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 3G بەدەستبھێنن بە وەرگرتنی پاکێجێکی خۆڕایی بە بڕی 500 مێگابایت ڕۆژانە لە کاتژمێر 8 ی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە.
بۆ کاراکردنی ئەم خزمەتگوزارییە، تکایە پەیوەندی بکە بە #341*
ئەم دەستپێشخەرییە بە ھاوبەشی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن) و بە پاڵپشتی تەکنیکی تەواو لەلایەن کۆمپانیای کورەک بەڕیوەدەچێت .
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان بکە ژمارە 411