No results

eSIM


 

بەم زووانە...کورەك تیلیکۆم تەکنەلۆژیاى eSIM دەخاتە بەرکار

 

بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی کورەك تیلیکۆم بەم زووانە پێشەنگ دەبێت لە عێراق بە خستنەکاری نوێترین تەکنەلۆژیای سیمکارتی ئەلیکترۆنی (eSIM)، ئەم سیمکارتە ئەلیکترۆنیە جیا لە سیمکارتەکانی پێش خۆی جۆرێکی تازەیە بە تایبەتمەندی زیاتر و پێشکەوتوو تر.

ئەم سیمکارتە لەسەر مۆبایلە پێشکەوتوەکان کاردەکات کە توانای بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایەیان هەیە. بۆ بەکارهێنانی سیمکارتەکە پێویستت بە سکانکردنی (QR code)ی تایبەت بە هێلەکەتە بۆ کاراکردنی.

کورەك بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی بەشداربووانی دەستپێشخەریکرد لە بەردەست کردنی ئەم تەکنەلۆژیاییە لە ناوچەکەدا.  ئامانجی کورەك هەمیشە ئەوەبووە کە لە بوارى پەیوەندییەکان پێشەنگ بێت لە عێراقدا بۆ ئەوەی باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیا بخاتە بەردەست بەشداربووانی بە ستاندارد و کوالێتی نێودەوڵەتی. 

 

(e-SIM) چییە؟ 

بریتییە لە سیمکارتێکى ئەلیکترۆنى (سیمکارتێکى لکاو) کە بە نوێترین تەکنەلۆژیاى سیمکارت دادەنرێ، بەشێوەى سیمى لکاوە کە ناتواندرێ لە ئامێرى مۆبایل دەربهێندرێت.

 

سوودەکانى بەکارهێنانى (e-SIM) چییە؟ 

سیمکارتى (e-SIM) ڕێگە بە بەشداربوو دەدات چەند پڕۆفایلێکى سیمکارت لەسەر یەک ئامێردا لە یەک کاتدا خەزنبکات و ئاڵوگۆر بە سیمکارتەکان بکات، بەڵام دەتوانێ بەتەنیا یەک سیمکارت لە یەک کاتدا بەکاربهێنێت.

بۆ نموونە، دەتوانى لە نێوان ژمارەى کەسیەتییەوە بیگۆڕیت بۆ ژمارەى کارت بەبێ ئەوەى پێویستت بە گۆڕینى جەستەى سیمکارتەکەت هەبێ لە ئامێرى مۆبایلەکەتەوە.

 

کەى (e-SIM) بۆ کۆمپانیاى کورەك تیلیکۆم دابیندەکرێ؟ 

کورەك تیلیکۆم بەسەرکەوتوویى (e-SIM)ى تاقیکردەوە و بەم نزیکاش بەشێوەى بازرگانى بەردەست دەکرێت.

 

کام جۆرى مۆبایل پاڵپشتى (e-SIM) دەکات؟ 

لە ئێستادا ئەم ئامێرانەى خوارەوە پاڵپشتى لە سیمکارتى (E-SIM) دەکەن

iPhone XR

iPhone XS

iPhone XS Max

google pixel 2

Apple watch

Huawei watch

 

لە داهاتوویشدا، زۆر ئامێری دیکەش پاڵشتى لە (e-SIM) دەکەن.

 

ئایا سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەى ئیستام کاردەکەن ئەگەر سیمکارتى ئاسایى خۆم بکەمە (e-SIM)؟ 

بەڵێ، سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەى ئێستات بە هەمان نرخ لەسەر (e-SIM) کاردەکەن

 

ئایا دەتوانم لە یەک کاتدا سیمکارتى ئاسایى و (e-SIM) بەکاربهێنم؟ 

دەتوانى سیمکارتێکى (e-SIM)ى ژمارەیەک و سیمکارتێکى ئاسایى ژمارەیەکى دیکەش بەکاربهێنى ئەگەر ئامێرى مۆبایلەکەت پاڵپشتى لەم تایبەتمەندییە بکات.

 

ئایا لەکاتى مانەوەم لە ڕۆمینگ (e-SIM) کاردەکات؟ 

بەڵێ لەکاتى مانەوەت لە ڕۆمینگ (e-SIM) کاردەکات بە هەمان تایبەتمەندییەکانى سیمکارتى ئاسایى.

 

ئایا دەتوانم (e-SIM) بۆ کاتژمێرى ئەپڵ بەکاربهێنم؟ 

لە ئێستادا ناتوانیت، کورەك تیلیکۆم پاڵپشتى لەم خزمەتگوزارییە ناکات.