No results

پەیوەندی ڤیدیۆیی

پەیوەندى ڤیدیۆیی چییە؟
لەڕێگەى ئەنجادانى پەیوەندى ڤیدیۆیی، دەتوانى ئەو کەسە ببینى کە پەیوەندی پێوە دەکەى هەروەها ئەویش دەتوانێ ڕاستەوخۆ تۆ ببینێت. بۆ ئەنجامدانى پەیوەندى ڤیدیۆیی پێویستت بە ئەنجامدانى هیچ جۆرە ڕێکخستنێک (سێتێنگ) نییە لە مۆبایلەکەت.

بۆ ئەنجامدانى پەیوەندى ڤیدیۆیی پێویستم بە چی دەبێت؟
بۆ ئەنجامدانى پەیوەندییەکى ڤیدیۆیی سەرکەتوو پێویستە :

ئامێرێکى مۆبایلت هەبێ کەوا خاسیەتى ئەنجامدانى پەیوەندى ڤیدیۆیی هەبێ، واتە دەبێ مۆبایلى هەر یەك لە پەیوەندیکەر و وەرگرى پەیوەندییەکە ئەم خاسیەتەى هەبێ.

پەیوەندى ئینتەرنێتت هەبێ.

دەبێ هەر لە چوارچێوەى بازنەى 3G  بيت.

لە مۆبایلەکەتەوە خاسیەتى پەیوەندى ڤیدیۆیی هەڵبژێرەوە و دەست بە پەیوەندییەکە بکە.

دەبێ بڕى باڵانسى پێویستت هەبێ.


ئایا بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی پێویستم بە بەکارهێنانى مۆبایلەکى تایبەتە؟
پێویستت بە ئامێرێکى مۆبایل دەبێت کەوا پاڵپشتى (سەپۆرتى) خاسیەتى پەیوەندی ڤیدیۆیی بکات.


ئەم خزمەتگوزارییە لە کوێ بەدەست دەکەوێ؟
خزمەتگوزارییەکە پێویستى بە بەردەستبوونى تۆڕى 3G دەبێ. تۆڕى کورەك 3G سەرجەم ناوچەکانى عێراق دادەپۆشێت.


ئایا پێویستم بە سیمکارتێکى نوێ دەبێت بۆ بەکارهێنانى پەیوەندى ڤیدیۆیی؟
نەخێر، پێویستت بە سیمکارتى نوێ نابێ هەروەها پێویست ناکات رێکخستنى (سێتینگى) تایبەت ئەنجام بدەى چونکە پێشوەخت سەرجەم ژمارەکانى کورەك ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ دابین کراوە.


ئایا دەتوانم پەیوەندى ڤیدیۆیی بۆ هەر ئامێرێکى مۆبایل ئەنجام بدەم؟
دەبێ ئامێرى مۆبایلى کەسى پەیوەندکار و وەرگر پاڵپشتى خزمەتگوزارى پەیوەندى ڤیدیۆیی بکات هەروەها دەبێ لە ناوچەیەك بێت کەوا تۆڕى 3Gی تێدا بەردەست بێت.


ئایا تێچووى ئەم خزمەتگوزارییە چەندە؟
تێچووى پەیوەندی ڤیدیۆیی 1,000 د.ع بۆ هەر خولەکێك.


ئایا لەکاتى مانەوەم لە مەوداى ڕۆمینگى نێودەولەتى دەتوانم پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەم؟
نەخێر. لەئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ نێوتۆڕ بەردەستە.


ئەگەر پەیوەندییەکى ڤیدیۆیم پێگەیشت، ئایا دەتوانم پەیوەندى دەنگى هەڵبژێرم؟
بەڵێ، دەتوانى تەنها پەیوەندى دەنگى هەڵبژێرى.


 ئایا دەتوانم پەیوەندى ڤیدیۆیی ئەنجام بدەم لەگەڵ بەشداربووانى زەین یاخود ئاسیاسێل؟
نەخێر. لەئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ نێوتۆڕ بەردەستە.